هەواڵەکان
لە دێگەڵە بە درۆن هێرش كرایەسەر پێشمەرگە
+964
ژووری هەواڵ
ئاگر شەڕی ئێران و ئیسرائیل و ئەمریكا خەریكە كوردستانی خۆشمان دەگرێتەوە و بەرەی بەناو مقاوەی عێراقی، كە سەر بە ئێرانن، شەو و رۆژ درۆن و مووشەك ئاراستەی كوردستان و هەولێر بە تایبەتی دەكەن، ئەوان سەرەتا بنكەی ئەمریكییەكان و كونسڵخانەیان دەكردە ئامانج، كەچی دوو رۆژە كەمپی ئاوارەكان و بارەگەكانی پێشمەرگەش دەكەنە ئامانج و هاوڵاتیانیش ترسیان لێ نیشتووە و زەرەرمەندیش بوون.
هێزەکانی پێشمەرگە لە دێگەڵە کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
ئێران هەر لە رێگەی خۆی و بریكارەكانی بۆمب و موشەك ئاراستەی كوردستان ناكات، بەڵكو ئەوەتا دەروازە سنوورییەكانیشی گرتووە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی راگرتووە.
لە بەیانی ئەمڕۆ سێشهممهوه لە سنووری مهرزی شۆشمێ، کە شارەدێی تەوێڵە و شاری پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکەوە دەبەستێتەوە، هاتوچۆی بازرگانی راگیراوە، بەڵام هاتوچۆی گەشتیاری ئاساییە
هاتوچۆی بازرگانی لە مهرزی شوشمێ راگیرا
دواجار بێ كارەبایی بەو رەمەزانە و بێ توانایی حكومەت لە دابینكردنی كارەبای پڕۆژەی رووناكی، هاوڵاتیانی ناچار كرد روو لە مۆلیدە ئەهلییەكان بكەنەوە و ئیتر بڕیاردرا مۆلیدەكان كار بكەن.
خاوەن موەلیدەکانی سلێمانی لە بڕیارەکەی قایمقامیەت ناڕازین
لە كەركوك وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، 500 كەس بێكار دەكات، كە خاوەن تاوەری ئینتەرنێتن، بەڵام ئێستا بڕیار دراوە ئەو تاوەرانە بهێننە خوارەوە و دەبێت هاوڵاتیان ئینتەرنێتی حكومی بەكار بهێنن، كە بە ژێرزەویدا رادەكێشرێ.
ئەو خاوەن تاوەرانە ئەمڕۆ لە بەردەم بینای پارێزگا گردبوونەوە و داوای چارەسەریان كرد.