سێ کەس بریندارن

حەوت ئۆتۆمبێل بەیەکیاندادا

964+

عەزیز عەبدوڵا- چەمچەماڵ

لەسەر رێگاى سلێمانى بۆ چەمچەماڵ، بارهەڵگرێک کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و دەبێتە هۆى پێکدادانى حەوت ئۆتۆمبێل و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار دەبن.

شێرزاد محەمەد، لە راگەیاندنی هاتوچۆی چەمچەماڵ بە 964ـی وت،”رووداوەکە لە بەیانیی ئەمڕۆ روویداوە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى بارهەڵگرەکە کۆنتڕۆڵى لەدەستداوە و بووەتە هۆى پێکدادانى حەوت ئۆتۆمبیل”.

وتیشى،”لە رووداوەکەدا سێ کەس برینداربوون، بەڵام برینەکانیان سوکە.

بەپێى دیمەن و وێنەکانى رووداوەکە بێت، بارهەڵگرێک سەرەتا ئۆتۆمبێلێکى تایبەتى داوەتە پێشخۆى و دواتر بە پاسێکى داداوە و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە کەوتووەتە ژێر پاسەکە و ئۆتۆمبێلێکیش لەسەر پردێکى رێگاکە کەوتووەتە خوارەوە و چەند ئۆتۆمبێلێکى تریش پەڕیونەتە لێوارى رێگاکە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح