خۆڵبارین کەم دەبێتەوە و کەشەکە فێنکتر دەبێت
کەشوهەوا
ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
964+
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ ئەمڕۆ و سبەی کردووە و جگە لەوەی ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەزتر دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەکانی گەرماش تا دوو پەلت بەزتر دەبنەوە.
هەرچی سەبارەت بە کەشی سبەینێیە وا پێشبینی کراوە، کە لە چاو ئەمڕۆ دا پلەکانی گەرما زیاتر بەرزببنەوە بەڵام کەش هەر فێنک دەبێت.
ئەمڕۆ هەینى 3.10.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەرزتر دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ هەینی
هەولێر : 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆک : 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ :35 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 35 پلەی سیلیزی
سۆران : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی