هەولێر یانەیەكی نوێی وه‌رزشی زیاد كرد
964+
مه‌ریه‌م ئه‌حمه‌د – هه‌ولێر
ئەمڕۆ دووشەممە لە هۆڵی بەڕێوەبەراتی چالاكیی قوتابخانەكان، دامه‌زراندنی یانەی وەرزشی پەروەردە راگه‌یاندرا.
یاسین عباس، ئەندامی یانەی وەرزشی پەروەردە بە تۆڕی 964ی وت “دوای ماندووبوونێكی زۆر لە لایەن ستافی وەزارەتی پەروەردە و به راوێژكردن لەگەڵ ستافی وەرزشیی پەروەردەی، دوای 6 مانگ بڕیارماندا یانەكە رابگەیه‌نین”.
باسی لەوەشكرد، یانەكە تەنیا تایبەت نابێت بە تۆپی پێ، بەڵكو چه‌ند جۆرە وەرزشێك له‌خۆده‌گرێت.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هه‌رێمی كوردستان، كه له بۆنه‌كه‌دا ئاماده‌بوو، بە تۆڕی 964ی وت “دروستبوونی ئەم یانەیە بۆ هەموو كوردستانە لە هەموو شارەكانی كوردستان تیپی وەرزشیمان دەبێت”.
دەستەی بەڕێوەبردنی ئەم یانەیە ئەمانەن، شیلان خلیل، سەرۆكی یانە، عه‌لی بابەكر هۆمەر، جێگری سه‌رۆك یانە، ڤیان حوسێن، سكرتێری یانە، یوسف حه‌مه‌د مەولود، كارگێڕی یانە، رەجەب عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری دارایی، هه‌روه‌ها یاسین عەباس، شوان ئه‌حمه‌د و ئەندام عوسمان ڕەشی ئەندامن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا