پۆلیسی هەڵەبجە 

بە تۆمەتی دزینی سێ ماتۆڕسکیل کەسێک دەستگیرا کرا 

964+

توانا نەقی

لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە لە هەڵەبجە بە تۆمەتی دزینی سێ ماتۆڕسکیل کەسێک دەستگیرا کرا.

پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن  سێ هاوڵاتیەوە سکاڵا تۆمارکرا لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەبارەت بەوەی ماتۆڕسکیلەکانیان  لەناوشاری هەڵەبجە لەهەردوو گەڕەکی شارەوانی و مۆردانە و لە قەزای خورماڵ دزراوە بەدواداچوونەلانیان دەستپێکرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە هەڵگرتنەوەی کامێرای چاودێری توانرا  تۆمەتبارێک بەناوی (د، د، ع) تەمەن 16 ساڵ دانیشتووی دەرەوەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە   بەبڕیاری دادوەر دەستگیربکرێت.

تۆمەتبار لەبەردەم  دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و  بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

 مۆبایل دزێک لە زاخۆ دەستگیر کرا 

 مۆبایل دزێک لە زاخۆ دەستگیر کرا