خەڵک قسەى خۆى دەکات
ئەم هەڵبژاردنە بۆ چییە؟
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
ئەحمەد محەمەد- سلێمانى
کاتژمێر 12ـى بەرەبەیانى سبەینێ، بانگەشەى هەڵبژاردن دەستپێدەکات و کاتێک سبەینێ هاوڵاتیان لەخەو هەڵدەستن، دیمەنى پۆستەر و بانگەشەى کاندیدان دەبینن.
مایکى 964، لەناو بازاڕى هەولێر و سلێمانى، لە ژمارەیەک هاوڵاتى پرسى دەزانن ئەو هەڵبژاردنە بۆ چییە؟، هاوڵاتیان زۆربەیان هۆشیار و ئاگادارن و دەڵێن،”بۆ بەغدایە و بۆ پەرلەمانى عێراقە”.
زۆربەیان داوا دەکەن یەکڕیزى بپارێزرێت و نوێنەرایەتى راستەقینەى خەڵکى بکەن، هاوڵاتییەکیش دەڵێت،”بژى کورد و کوردستان، سەرکەوتن هەر بۆ کوردە”.
بڕیارە 11.11.2025، هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بەڕێوە بچێت و لە کاتژمێر 12ـى بەرەبەیانى سبەینێوە بانگەشە دەستپێدەکات.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح