یەكەم ئەفسەری ئێزدی لەناو سوپای عێراق كێ بوو؟

بۆ یەكەمجار ئەفسەرێكی ئێزدی پلەی لیوا لە سوپای عێراق وەردەگرێت

964+
فەرهاد حەسەن

ئەفسەرێکی ئێزیدی وەک فەرماندەی لیوا لە سوپای عێراق دەستنیشانکرا، ئەمە دەبێتە یەكەمین پلەبەرزكردنەوەی كوردانی ئێزدی لەناو سوپای عێراقدا، یەكەمین ئەفسەریش كە لە ناو ئەو سوپایەدا بوونی هەبووبێت بۆ ساڵانی شەستەكان دەگەڕێتەوە.

رەغدان مادۆ سلێمان، ئەو ئێزدییەی پلەی لیوای لەو سوپای وەرگرتووە، لە فەیسبووكەكەی نووسیویەتی “دوێنێ چوارشەممە 1.10.2025، بۆ یەکەمجار لە مێژووی سوپای عێراقی، شەرەفمەند بووم بە وەرگرتنی پۆستی فەرماندەی لیوا لە سوپای عێراقدا”.

ئاماژەی بەوەكردووە، ئەم ئاستە بەرزەی متمانە نیشانەی شانازی و شەرەف و بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە کە لەبەردەم خودا و زێدی خۆمدا.

بەپێی بەدواداچوونەكانی 964، یەكەمین ئەفسەر كە لەناو ریزەكانی سوپای عێراقیدا پلەی سەربازی پێدرابێت بۆ ساڵی 1962 دەگەڕێتەوە، ئەویش هاشم ئەلیاس سایلۆ ناسراو بە مەحمود ئیزیدی، لەدایكبووی ساڵی 1944ـی گوندی بەعەدرەی سەر بە قەزای شێخان بووە، لە تەمەنی 18 ساڵیدا بووتە سەرباز لە ناو سوپای عێراق، دواتر بەهۆی پابەندبوونی بە ئەرکە سەربازییەکانی و ئەدای لە مەشق و ڕاهێناندا، پلەی جێگری ئەفسەری پێدراوە.

یەكەمین ئەفسەری ئێزدیش كە بەرزترین پلەی سەربازی هەبووبێت، پاشا شێخ خەڵەف خەڵكی قەزای شنگال بووە، پلەی سەربازی لەناو ئەو سوپایەدا عەمید بووە، ساڵی 1986 لە شەڕی عێراق – ئێران لە بەسرە گیانی بەخشیوە.

چوار رۆژ پشووى فه‌رمى درایه‌ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانى...

چوار رۆژ پشووى فه‌رمى درایه‌ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانى ئێزدی ناو سوپای عێراق