رێڕەوەی ئاوەڕۆکان بە دیزانێکی مۆدێرن کۆنکرێت دەکرێن

کارکردن لە جووتسایدەکەی کفری دەستیپێکردەوە

شۆڕش قادری

بە گوژمەی 394 ملیۆن دینار کارکردن لە جووتسایدی کۆمیتە لە قەزای کفری دەستیپێکردەوە و رێڕەوەی ئاوەڕۆکان بە دیزانێکی مۆدێرن کۆنکرێت دەکرێن.

بەپێی راگەیەنراوێکی بــەڕێــوەبــەرایەتــی گــشــتی شــارەوانییەکانی گەرمیان، ســەرۆکــایــەتی شارەوانی کــفــری دەستیکردووەتەوە بــە کــۆنــکــریــتــکــردنی ڕێــڕەوی ئاوەڕۆکان و رێگاسازییەکان کە دیزاینێکی مۆدێرنی بۆ ئامادە کراوە.

بودجەی پڕۆژەکە 394 ملیۆن دینارە و لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان / ئیدارەی گەرمیان خەرج دەکرێت و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکــدا بخرێتە خزمەت هــاوڵاتیانەوە.