"کچەکەم لە خانووەکە دەریکردم"
چیرۆکى دایکێک لە خانەى بەسەڵاچوان
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانى
دایکێکى دنیادیدە کە نەخۆشى و پیرى بڕستى لێ بڕیوە و نازانێت تەمەنى چەندە، لە خانەى بەساڵاچووان رۆژەکانى بەسەردەبات.
ئەو دایکە بۆ مایکى 964 قسەى کرد و باسى ئەو نەهامەتیانە دەکات کە لە ژیاندا رووبەڕووى بووەتەوە، وەک خۆى دەڵێت، “لە گەنجیم هیچم نەبوو، لەپیریش ئەوە بەشم بوو”.
“دوو لە کوڕەکانم، وتیان دەچینە خاریج، بەڵام من وتم تا خانووم بۆ نەکڕن ناهێڵم، خانوویان بۆ کڕیم و کارگوزارێکیشیان بۆ گرتم، بەڵام کارگوزارەکە خراپبوو لەگەڵم و دواتریش کچەکەم لە خانووەکەم دەرى کرد، بۆیە بە کوڕەکانمم وت ئەگەر خۆشتان دەوێم بمخەنە خانەى بەساڵاچوان”.
ماوەى چەند خولەکێک لە خانەى بەساڵاچووان، ئەو قسەى دیکەشی بۆ پەیامنێرى 964 کردووە و گوێى لێبگرن و چیرۆکەکەى لە دەمى خۆیەوە بزانن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح