نۆرادیۆی هەفتە
گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ مام جەلال کاردانەوەی لێکەوتەوە
964+
ژووری هەواڵ
گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ مام جەلال کاردانەوەی لێکەوتەوە و چارەنووسی موچەی دوو مانگیش نادیارە، هەر هەواکەی فێنکی کرد و پاییزەکەی هێنا چاوانی ئێمە یەکسەر نەخۆشە و ئیجازەی دەوێت
دەربارەی دانانی قژ یان باڕۆکە، میوانداری توانا زاهیریان کردبوو، سەرتاشە و شارەزایی هەیە لە دانانی قژی دەستکرد و وتی، ئەوانەی قژی دەستکرد یان باڕۆکە بەکاردەهێنن، بەپێی تەمەن و فەیسی دەموچاویان شێوازەکەی دیاری ناکەن و مەرج نییە پێویست بکات سەر بتاشی بۆ دانانی باڕۆکە.
نۆڕادیۆی ئەم هەفتەیە کۆتا وەرزی بوو، بەڵام لێرەوە ماڵئاواییان کرد.