ئەو دوو کەسەی لە سلێمانی تەقەیان لە ماڵی هاوڵاتییەک کرد دەستگیر کران - وێنە؛ ئاسایشی سلێمانی
ئاسایشی سلێمانی:
“ئەو دوو کەسەی لە سلێمانی تەقەیان لە ماڵی هاوڵاتییەک کرد دەستگیر کران”
شۆڕش قادری
ئاسایشی سلێمانی دەستگیر کردنی ئەو دوو کەسەی راگەیاند کە 12 رۆژ لەمەوبەر تەقەیان لە ماڵی هاوڵاتییەک کرد و هەڵاتن.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی، شەوی 18.9.2025 لە گەڕەکی شێخ محێدین، دوو کەس تەقەیان لەماڵی هاوڵاتییەک کردووە وهەڵاتوون، دوای رووداوەکە دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ئەنجامداوە و توانراوە لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر، هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێن.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتی دەستگیر کردنی تۆمەتباران، دەستگیراوە بەسەر دوو چەکی بێ مۆڵەتدا، لەئێستادا تۆمەتباران راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.