"سەردەمی ئێمە جیاواز بوو"
دوو پارێزگاری کوردستان پۆلی 12ـیان بە کۆنمرەی 76 بڕیوە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
پارێزگارە شۆخ و شەنگەکەی هەڵەبجەش وەک پارێزگاری سلێمانی لە پۆلی 12ـی ئامادەیی، بە کۆنمرەی 76 دەرچووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 30.9.2025 نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە چووە پێشانگای نێکست ستێپ کە چەند رۆژێکە لە سلێمانی بەڕێودەچێت، پەیامنێری 964 چووە بەردەمی و لەبارەی ئەزمونی خۆی لەو کاتەی کە پۆلی 12 بوو، لێی پرسی، ئەو وتی، “بە کۆنمرەی 76 دەرچووم و سەردەمی ئێمە جیاواز بوو، ناڵێم زیرەک بووین، بەڵام ئەگەر لە سەردەمێکی دیکەدا بمانخوێندایە، لەوانەیە زیاترمان بهێنایە”.
نوخشە ناسیح وتی کۆلێژی یاسای تەواو کردووە و دوێنیش هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە پەیامنێری 964ـی وت، کە ئەویش پۆلی 12ـی بە کۆنمرەی 76 بڕیوە، بەڵام ئەو چووەتە پەیمانگای تەکنیکی موسڵ، دواتر چووەتە زانکۆ و بەشی دڵخوازی خۆی، واتە کوردی هەڵبژاردووە و زۆریش سەرکەوتوو بووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری