بە هەموو پێداویستییەکانیانەوە
قوتابیانى پۆلى یەک بە جانتاى نوێ پێشوازیان لێکرا
964+
وریا فەتاح
وەک نەریتێکى ساڵانە، ژمارەیەک کەسى خۆبەخش و خێرخواز، لە قوتابخانەکانى سنوورى ئیدارەى راپەڕین، جانتا و پۆشاک و پێداویستى قوتابخانە بۆ قوتابیانى کەمدەرامەت دابین دەکەن.
بۆ ئەمساڵ، ئەو گروپە لە قوتابخانەى کفرەدۆڵ لە قەزاى حاجیاوا، 300 جانتا بە هەموو پێداویستییەکانیانەوە، بۆ پێشوازى لە قوتابیان، بەتایبەتیش ئەو قوتابیانەى کەمدەرامەتن دانرا و پێشکەشیان کرا.
پشتیوان عەزیز کە پارێزەر و ئەندامى ئەو تیمە خۆبەخشییەیە، بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”ساڵانە بە بەردەوامى لە قوتابخانەکانى سنوورى ئیدارەى راپەڕین، بەپێى توانا و بەشێوەى خۆبەخشى کەم تا زۆر، جانتا و پۆشاک و پێداویستى بۆ قوتابیان بەتایبەت ئەوانەى کەمدەرامەتن، دەبین دەکەین”.
وەک ئەوەى باسى دەکات، خەڵکانى خێرخواز و خواپێداو هاوکاریانن بۆ ئەو کارە و بەردەوامیش دەبن لە پێشکەشکردنى پێداویستى خوێندن بە قوتابیان و بەتایبەت ئەوانەى کەمدەرامەتن.