پڕۆژەیەکی ئاو لەسەر زێی گەورە

بەردەڕەشییەکان لە کەمئاوی رزگار دەکرێن

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی بەردەڕەش بە 964ی راگەیاند: “بەردی بناغەی پڕۆژەی ستراتیژی ئاوی بەردەڕەش لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا دادەنرێ”، باسی ئەوەشی كرد، پڕۆژەکە لەسەر زێی گەورە دروست دەکرێ و بە دووریی دوو کیلۆمەتر لە سەرووی گوندی دالەڕێ لە سنووری ناحیەی دارەتوو.

رێبەر نازم ئەمڕۆ دووشەممە 29.9.2025 بە 964ی راگەیاند: “ئەو بڕە ئاوەی ئەم پرۆژەیە بەرهەمی دەهێنێت سێ هەزار (م٣) لە یەك کاتژمێردا، رێژەی هێڵەکانی گواستنەوەی پرۆژەکە (370)کم، (59)عەمباری ئاو لە (35) شوێن لەخۆی دەگرێت بە قەبارەی جیاواز لە (400م٣ تا هەشت هەزار م٣)ی تێدایە”.

سەبارەت بەوەی کە توانای پڕۆژەکە بۆ تەرخانکردنی ئاو چەندە، بەڕێوەبەری ئاوی بەردەڕەش دەڵێت، “پرۆژەکە بەشی نزیکەی 290 هەزار کەس دەکات، لە ماوەی دوو ساڵیشدا تەواو دەبێت.

لە شارۆچکەی سوفەیە تا دەگاتە سەدی بێخمە تیمەکانی بەرگر...

لە شارۆچکەی سوفەیە تا دەگاتە سەدی بێخمە تیمەکانی بەرگری شارستانی چاودێری زێی گەورە دەکەن

لەلایەکی تریشەوە باسی لە بڕەپارەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە کرد و ئاشكرای كرد، زیاتر لە 428 ملیار و 140ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەكە تەرخان كراوە.

قەزای بەردەڕەش، کە دەکەوێتە نێوان پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و نەینەوا، ساڵانێکی زۆرە بەدەست کێشەی کەمئاوی و نەبوونی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی جێگیرەوە دەناڵێنێت.

زۆربەی خەڵکی ناوچەکە پشتیان بە بیرە ئیرتیوازییەکان بەستووە، کە ئاستی ئاویان ساڵ لە دوای ساڵ دادەبەزێت، ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ژیانی رۆژانەی هاوڵاتیان و کەرتی کشتوکاڵ لە ناوچەکەدا دروست کردووە، هەر بۆیە چاوەڕێ دەکرێت پڕۆژەكە فریادڕەسی بەردەڕەشییەکان بێت.

 

 "بۆ گوندنشینان و سەرجەم کانگاکانی چەگل و قومی نزیک لە زێی گەورە دوور بکەونەوە"