بەتۆمەتی گەڕان بەدوای ئاساردا سێ تۆمەتبار دەستگیرکران
سلێمانى
بەتۆمەتی گەڕان بەدوای ئاساردا سێ تۆمەتبار دەستگیرکران
964+
وریا فەتاح
پۆلیسى سلێمانى، دەستگیرکردنى سێ تۆمەتبارى راگەیاند کە بە دواى ئاساردا گەڕاون و چەند ئاسارێکیشیان پێ گیراوە.
بەپێى راگەیەندراوى پۆلیسى سلێمانى، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق، دوای ئەوەى زانیاریان لەسەر چەند تۆمەتبارێک کۆکردەوە کە سەرقاڵی گەڕانن بەدوای ئاسارداو پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری تایبەتمەند، توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن.
وەک باسکراوە، لەکاتی پشکینی ماڵی تۆمەتباراندا دەستگیراوە بەسەر بەردێکی بەنرخی ئاساریی و مستیلەیەکدا کە مستیلەکە بۆ ئەو بەردە بەنرخە ئامادەکرابوو.
لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران (ش، ع، أ لەدایکبووی 1980- ک، غ، م لەدایکبووی 1985 – ن، س، ر1985)ـ بەپێى یاسا راگیراون و لێکۆڵینەوە لهگهڵیاندا بەردەوامه.