بۆ پەتا وەرزییەکان

پسپۆرێک: بەراوێژ ڤاکسین بۆ منداڵی خوار شەش ساڵ بەکاردێ

964+

ئەحمەد مستەفا‎

پەتا درمییەکان لە ناوە، پسپۆرێکی ئەو پەتایانەش دەڵێ، ئەو ڤاکسینانەی بۆ رێگری لەتوشبوون بە ڤایرۆسی پەتای وەرزی بەکاردەهێنرێ، بۆ منداڵی خوار تەمەن شەش ساڵیش پاش پشکنین گونجاوە و دەکرێ بە دوو دۆز بەکاربهێنرێ.

ڤاکسینەکە، بە رێژەی %40 بۆ %60، رێگری تەواو دەکات بۆ توشنەبوون، یاخود گەر توشی پەتای وەرزی بێت، بە ئاسایی تێدەپەڕێت.

دکتۆر سەرخێڵ ئاراز، پسپۆڕی پەتا درمییەکان بە 964ی وت، پێکوتەکە دژە تەنەکانی ڤایرۆسی پەتای وەرزی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگری لەشی مرۆڤ بەکاردێت بۆ ڕێگری لە توشبون یاخود کەمکردنەوەی نیشانەکانی توشبوون بە ڤایروسی ئەنفلۆنزای وەرزی دەکات.

‎کێ دەتوانێت بەکاریبهێنێت؟

بە قسەی ئەو پسپۆڕە، هەموو کسێک ئارەزوومەندانە دەتوانێت بەکاریبهێنێت، بەتایبەت ئەو کەسانەی كێشەیەکی تەندروستی و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، یاخود بۆ ئەو کەسانەی بەرگری جەستەیان لاوازە زۆر بەسودە بۆیان بۆ پارێزگاریکردنیان لە توشبوون بە ئەنفلۆنزای وەرزی.‎

‎پێکوتەی دژ بەڤایرۆسی ئەنفلۆنزای وەرزی تەنیا بەیەک جاربەکاردێت لەڕێگەی دەرزی بۆ ماسولکەی شان بەکاردێت باشترین کات “کۆتای مانگی ئۆکتۆبەری”هەموو ساڵێکە.

لەبارەی بەکارهێنانی بۆ منداڵ ئەو پسپۆڕە پەتا درمییەکان دەڵێ، ‎بەدڵنیایەوە بۆ مناڵ بەکاردێت بۆ خوار تەمەنی شەش ساڵ بە دوو دۆز دەکرێت، واتە بە دوو جار کە پێویستە مانگێک نێوانی هەردوو دۆزەکەبیت و پێویستە راوێژ بە پزیشک بکرێت پێش بەکارهێنانی و دڵنیابونەوە لە توش نەبوون بە پەتای وەرزی.

‎کوتانی دژ بە ڤایروسی ئەنفلۆنزای وەرزی باشترین کات مانگی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێکە، تەنیا بۆ ماوەی شەش مانگ کاردەکات بۆیە پێویستە ساڵانە بەکاربهێنرێتەوە.

سه‌رتاشخانه‌ و ئارایشتگاكان بۆ رێگریکردن لە نەخۆشییە...

سه‌رتاشخانه‌ و ئارایشتگاكان بۆ رێگریکردن لە نەخۆشییە درمییەکان وشیار ده‌كرێنه‌وه‌

بەهۆی پەتای وەرزی رۆژانە 200 منداڵ لە سلێمانی دەبرێنە نە...

بەهۆی پەتای وەرزی رۆژانە 200 منداڵ لە سلێمانی دەبرێنە نەخۆشخانە