تۆبڵێی چی بێت؟

ترەمپ: “هەمووتان بۆ شتێكی نائاسایی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەبن”

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ لە پێگەی تروس سۆشیال نووسیویەتی، هەمووتان بۆ شتێكی نائاسایی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەبن، كە بۆ یەكەمجارە روودەدات.

سەرۆكی ئەمریكا هەروەها نووسیویەتی: هەلێكی راستەقینە هەیە بۆ بەدەستهێنانی گەورەیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

“پێویستە هەموومان بۆ شتێكی نائاسایی و بۆ یەكەمجار لە مێژوودا ئامادەبن”، ئەمەش هەر لە پۆستەكەی ترەمپدا هاتووە.

هێشتا روون نییە سەرۆكی ئەمریكا لەو پۆستەی مەبەستی چییە، بەڵام پێدەچێت پەیوەندی بە ئاشتەوایی و رێككەوتنەكانەوە هەبێت.