دژەتیرۆر: دوو تیرۆرست دەستگیر کران
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
دەزگاکانی دژەتیرۆری عێراق و ههرێم، دوو کەسیان بە تۆمەتی تیرۆر لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر دەستگیر کرد.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق رۆژی یەکشەممە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، هێزەکانیان لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا، کە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر ئەنجامیانداون، دوو تیرۆرستیان دەستگیر کرد.
لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو “تیرۆرستانە” بەردەوامە
ئۆپەراسیۆنەكان بە هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ هێزەكانی دژە تیرۆری سلێمانی ئەنجامدراون و ئێستا لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو “تیرۆرستانە” بەردەوامە، دژەتیرۆری عێراق وا دەڵێت.
لە رۆژی 8ی مانگی شوباتیشدا، لە سنووری ئیدارەی گەرمیاندا شوانێک لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کرا، کە پێشتر چەکداری داعش بووە.