هەولێر

ئۆتۆمبێلێک بە پێچەوانەی ئاڕاستەی شەقام دەڕۆیشت و دەستی بەسەرداگیرا

964+

ژێوار خدر

شەوی رابردوو لە شەقامی 120 مەتری هەولێر، ئۆتۆمبێلێک بە پێچەوانەی ئاراستەی شەقام دەڕۆیشت و دەستی بەسەر داگیرا.

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند،کاتژمێر 11:00ـی شەوی رابردوو،  ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڤۆلکس واگن ئەتڵەس لە شەقامی 120 مەتری خێرا نزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە پێچەوانەی ئاراستەی شەقام رۆیشتووە و مەترسی خستووەتە سەر ژیانی خۆیی و شوفێرانی دیکەش، لەلایەن مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەکاتێکی پێوانەیی و لەماوەی چەند خولەکیکدا  دەستی بەسەردا گیرا.

دەشڵێت، شوفێرەکەش رەوانەی بنکەی پۆلیس کراوە بۆ ئەوەی سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بکەن بەرامبەر ئەوکارە مەترسیدارەی ئەنجامی داوە.

ئامۆژگاری شۆفێرانیش دەکات، بە پێچەوانەی ئاڕاستەی شەقام لێ نەخوڕن، بەتایبەتیش لە شەقامە خێراکان، چونکە ئەگەری زۆری روودانی رووداوی هاتوچۆی هەیە و  پێشێل کردنی مافی گشتی یە، تووشی لێپرسینەوە و سزای توند دەبن.

هاتوچۆی هەولێر هێڵی وەستانی ئۆتۆمبێل لە ترافیک لایتەک...

هاتوچۆی هەولێر هێڵی وەستانی ئۆتۆمبێل لە ترافیک لایتەکان نوێ دەکاتەوە