پڕۆژەی رێکخراوێکە

هاوسەرگیری بکە و زێڕ لە ئێمەوە وەرگرە

964+

رێباز خدر – هەولێر

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، رێکخراوی قەیسەری هەولێری مرۆیی، هەستا بە سازدانی مەراسیمی رێکخستنی هاوسەرگیری بۆ کۆمەڵێک گەنج کە ژمارەیان پێنج کەس بوو.

لەم مەڕاسیمەدا کە لەیەکێک لە مزگەوتەکانی شاری هەولێر رێکخرابوو، بۆکسێک زێڕ بەخشرا بەو پێنج گەنجە کە ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێناوە، کە تێچوی نرخی زێڕەکە دەگاتە نزیک چوار ملیۆن دینار و وە لە هەمان کاتد بڕێک پارەشیان پێ بەخشرا.

یەحیا ئیبراهیم، نوێنەری رێکخراوەکە بە  964ی وت، ئەم چالاکیە بۆ یەکەمجارە دەکرێت و کە پێشووتر هیچ رێکخراوێک ئەم کارەی نەکردووە، بۆیە بیرمان لەوە کردەوە کە کارئاسانی بۆ ئەم پێنج گەنجە بکەین.

ئەوان، بە دابینکردنی زێڕی هاوسەرگیریان کارەکەیان کردووە، چونکە لە ئێستادا نرخی زێڕ لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە، کە هەموو گەنجێک توانای دابین کردن و کڕینی نیە.

وتیشی، لە پلانیان دایە کە ئەم کارە خێرخوازیە فراوان بکەن، وە زۆرترین گەنج تێیدا سودمەندبن، وە جگە دابینکردنی زێڕ، هەوڵی ئەوەش دەدەن کە ماڵ و پێداویستی ناوماڵیش بۆیان دابین بکەن لە داهاتوو دا.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

نرخی زێڕ لە چاو دوێنێ کەمێک دابەزی

نرخی زێڕ لە چاو دوێنێ کەمێک دابەزی