سەرۆکی حکومەتی هەرێم:

“ئەم رێککەوتنە دەستکەوتی ماندووبوونی شاندەکانی هەموو لایەک بووە”

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی ئەمڕح هەردوو حکومەتی هەرێم  و بەغدا و کۆمپانیاکانی نەوت لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم رێککەوتن، مەسروور بارزانی رایگەیاناد ئەوە دەستکەوت و هەوڵی ماندووبوونی شاندەکانی هەموو لایەکە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیندراوێکدا بەناوی مەسرور بارزانییەوە رایگەیاند، ‏‏رێککەوتنی ئەمڕۆی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدرال و کۆمپانیای سۆمۆ، دەستکەوتی ماندووبوون و هەوڵی زۆری تیم و شاندەکانی هەموو لایەک بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە،  بەم هەنگاوە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان دووبارە بە بازاڕی جیهانیی نەوت بەسترانەوە.

هەر ئەم ئێوارەش محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، 18 ساڵە چاوەڕیی ئەم دەستکەوتەن و ئەم رێکەوتنە مێژووییە بۆ هەموو لایەک.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش رایگەیاند، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا دەست دەکەنەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

سودانی لەبارەی نەوتەکەوە؛ گەشتین بە رێککەوتنێکی مێژوو...

سودانی لەبارەی نەوتەکەوە؛ گەشتین بە رێککەوتنێکی مێژوویی