18 ساڵە چاوەڕێین
سودانی لەبارەی نەوتەکەوە؛ گەشتین بە رێککەوتنێکی مێژوویی
964+
ئەحمەد مستەفا
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بارەی رێککەوتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان و حکومەتی عێراق نوسیوویەتی، گەشتینە رێککەوتنێکی مێژووی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
سودانی لە تۆڕی ئێکس، ئەم ئێوارەیە 25.9.2025 ئەوەشی نوسیووە، 18 ساڵە چاوەرێی ئەو دەستکەوتەن.
لە بارەی رێککارەکانی هەناردە، دەڵێ، وەزارەتی نەوتی فیدراڵ نەوتی خاوی بەرهەم هێنراو لەو کێڵگانەى کە دەکەوێتە هەرێمی کوردستان وەردەگرێت و لە ڕێگەی بۆری عێراق تورکیا – وە هەناردەی دەرەوەی دەکات.
ئەمەش دابەشکردنی سامان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دەستەبەردەکات و سەرچاوەکانی هەناردەکردن هەمەچەشن دەکات و هاندەری وەبەرهێنان دەبێت، ئەوەش بە قسەی سوودانی.
