دوو رۆژ بەردەوام دەبێت

هەرچی بەروبوومی خۆماڵیە لە فێستیڤاڵەکەی سۆران دەستت دەکەوێت

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە پارکی گوڵانی سۆران سێیەم فێستیڤاڵی بەروبوومی خۆماڵی سنووری سۆران کرایەوە کە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

لە فێستیڤاڵەکە 56 کەپر دانراوە، نزیکەی 15 کەپری هەنگوینی ناوچەکەیە نمایش کراوە، هەنگوانێکیش دەڵێت، بوونی ئەو هەموو گوڵە وایکردووە هەنگوینی باڵەکایەتی تایبەت بێت.

جەبار نەبی، هەنگەوانێکی باڵەکایتیە بۆ 964 دەڵێت، بە سێ جۆری هەنگوین بەژداریم کردوە، باشترین هەنگوین کە بێ شەکر بێت بە 60 هەزار دەیفرۆشین.

دەشڵێت، “باڵەکایەتی کانگای هەنگوینە، بە هەزاران گوڵی سروشتی لێیە هەنگەکان لەو گوڵانە هەنگوین بەرهەم دەێنن و هەنگوینێکی بێ شەکرە”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی