بۆ یەکەمجارە پێشانگایەکی لەو شێوەیە لە کەرکوک دەکرێتەوە

پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ کتێب و تەکنەلۆجیای سەردەم لە کەرکوک کرایەوە

شۆڕش قادری

پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ کتێب و تەکنەلۆجیای سەردەم لە کەرکوک کرایەوە و ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە مێژووی پارێزگاکە پێشانگایەکی لەو شێوەیە بەڕێوەدەچێت.

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک پێشانگاکەی کردەوە و تا رۆژی دووی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

پێشانگاکە لەژێر چاودێری پارێزگار و بە سەرپەرشتی وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارەکان بەڕێوەدەچێت  و کۆمپانیای واسف مەلەکی لە یەکەم خولی خۆیدا بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆشکی رۆشنبیری و هونەرەکان رێکیدەخات.

بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی پارێزگاری کەرکوک، زیاتر لە 50 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوخۆیی و نیشتمانی و عەرەبی و نێودەوڵەتی بەشداریان لە پێشانگاکەدا کردووە.