پلانێکى تۆکمە داڕێژراوە

حاجیانى ساڵى داهاتوو لە هۆتێلە پێنج ئەستێرەییەکان دەمێننەوە

964+

وریا فەتاح

شاندی بەرێوەبەرایەتی گشی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق لە شاری مەدینە کۆبوونەوە و ئامادەکارى دەکەن بۆ وەرزى حەجى 2026.

کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان بە 964ـى وت،”لە کۆبوونەوەکەدا، وردەکارییەکانی پرۆسەی حەجی ساڵی داهاتوو خراوەتەڕوو، بەشێوەیەک هەردولا کۆکبوین کە پێویستە باشترین خزمەتگوزاری لە هۆتێل و خواردن بۆ حاجیان دابین بکرێتخ.

“ئەو هۆتێلانەی لە شاری مەدینە بۆ حاجیان دابین دەکرێن و کاریان لەسەر دەکەین لە ئۆتێلە هەرە باش و نزیکەکانن لە حەرەمی مەدینە و بەشێکی زۆریان هۆتێلی پێنج ئەستێرە و لەو ئاستەدان و تەنانەت ژووری حاجیان دەڕوانێتە ناو حەرەم هەروەها لە رووی خواردنیشەوە هەوڵ دەدەین لە ساڵی داهاتوو زۆر باشتر بکەین لە شاری مەدینە”، کاروان ستوونى واى وت.

وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ حەجی داهاتوو دەکات

وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ حەجی داهاتوو دەکات