ئەتەکێتی مامۆستا بابه‌تێكی خوله‌كه‌ بوو

به‌ڕێوه‌به‌رانى قوتابخانه‌كانى رواندز خولێكی رێگاکانی وانەوتنەوەیان كۆتایی پێهێنا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پەروەردەی رواندز بڵاویكرده‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رانى قوتابخانه‌كانى سنوورى قه‌زاكه‌یان له‌ خولێكدا كۆكرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رله‌نوێ رێگاکانی وانەوتنەوە بۆ ساڵى نوێی خوێندن به‌ قوتابیه‌كانیان باشتر و پێشكه‌وتوو تر بكه‌ن، یه‌كێك له‌وانه‌كانى ناو خوله‌كه‌ش، ئه‌ته‌كێتى مامۆستا بوو.

خولەکە، لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، بە هاوکاری رێکخراوی یونسێف رێکخرابوو، لەلایەن پسپۆڕانى خوێندنى باڵا و شاره‌زایانى په‌روه‌رده‌یش وانه‌ى خوله‌كان وترانه‌وه‌.

23 به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان به‌شدارى خوله‌كه‌یان كردو ماوه‌ى خوله‌كه‌ش سێ رۆژ بوو.

ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، بابەتەکانی خولەكه‌ بریتی بوون لە، کارامەیی چییە؟ بنەماکانی پەروەردەی کارامە بنچینەیی، تایبەتمەندییەکانی مامۆستایی کارامە،  تایبەتمەندییەکانی مامۆستای سەرکەوتوو و ئەتەکێتی مامۆستا.

پەروەردەیی چییە؟ پەروەردەکار کێیە؟ دووبارە پێناسەکردنەوەی پەروەردە، تیۆرەکانی پەروەردە و فێربوون. ئەخلاقی پیشەیی مامۆستا، پێداگۆجی رەخنەیی، پەیوەندی نێوان مامۆستا و فێرخواز، ستراتیژییەکانی هاندان.

په‌روه‌رده‌ى رواندز ده‌ڵێت، لە داهاتوودا خولەکە بۆ بەڕێوەبەران و مامۆستایان بەردەوام دەبێت.

پەروەردەی رواندز بە شێوازێکی جیاواز پەرتووکەکانی خوێن...

پەروەردەی رواندز بە شێوازێکی جیاواز پەرتووکەکانی خوێندن دابه‌ش ده‌كات

بۆ یه‌كه‌مجار قوتابخانەیەكی نێودەوڵەتی حكومی له‌ رو...

بۆ یه‌كه‌مجار قوتابخانەیەكی نێودەوڵەتی حكومی له‌ رواندز ده‌كرێته‌وه‌