بەنداوی بەستۆرە کاتی تەواوبوونی.. وێنەکە لە ڤیدیۆی وتارە فەرمییەکەوە وەرگیراوە
252 ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەگرن
کابینەى نۆ؛ بەبەهاى 265 ملیار دینار نۆ بەنداوى دروستکردووە
وریا فەتاح
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی کارنامەی خۆی بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و ئاسایشی ئاو، نۆ بەنداوی ستراتیژی بەتێچووى 265 ملیار دینار دروستکردووە.
بەنداوەکان پێکەوە توانای گلدانەوەی زیاتر لە 252 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان هەیە.
فەرمانگەى میدیا و زانیارى، وردەکارى بەنداوەکانى بەم شێوەیە خستووەتەڕوو:
بەنداوى گۆمەسپان (هەولێر): بە گوژمەی 95 ملیار دینار دروستکراوە و توانای گلدانەوەی 97 ملیۆن مەتر سێجا ئاوى هەیە.
بەنداوى دوین (هەولێر): پڕۆژەیەکی دیکەی گەورەیە کە بە گوژمەی 88 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت و توانای گلدانەوەی 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی دەبێت.
بەنداوى دێوانە (دەربەندیخان): بە گوژمەی 26.6 ملیار دینار دروستکراوە و توانای گلدانەوەی 21 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
بەنداوى بەستۆرە (هەولێر): بە گوژمەی 23 ملیار دینار دروستکراوە و توانای گلدانەوەی 20 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی دەبێت.
بەنداوى خنس (شێخان): یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی پارێزگای دهۆک بە گوژمەی 9.2 ملیار دینار و توانای گلدانەوەی 7 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە..
بەنداوى ئاقۆپان (شەقڵاوە): بە گوژمەی 8.1 ملیار دینار دروستکراوە و توانای گلدانەوەی 2.6 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و سوودی گەشتیاریشی لێ وەردەگیرێت.
بەنداوى تورەجار (گەرمیان): لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بە گوژمەی 5.8 ملیار دینار جێبەجێ کراوە و توانای گلدانەوەی 2 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
بەنداوى شەوگێڕ (کۆیە): بە گوژمەی 5.6 ملیار دینار دروستکراوە و توانای گلدانەوەی 2 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
بەنداوى چەمەرگە (هەولێر): بە گوژمەی 4.4 ملیار دینار دروستکراوە و توانای گلدانەوەی 1.2 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.