1321 تۆن
وەزارەتى پەروەردە بە کیلۆ کتێبەکانى دەفرۆشێت
964+
وریا فەتاح
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی زیادەی ئاشکرا بۆ فرۆشتنی کتێبی کۆنەی سوود لێ وەرنەگیراو کە زیاترن لە 1300 تۆن.
وەزارەتەکە بڵاوى کردووەتەوە، فرۆشتنى کتێبەکان بەپێی یاسای ژمارە(1)ـی ساڵی (2021)ـی تایبەت بە فرۆشتن و بە کرێدانی موڵک وماڵی دەوڵەت بەم شێوەی خوارەوە:-
1-ئەو کتێبانەی کە دەیفرۆشین بە نزیکەی (1321) تەن دەخەمڵێندرێت و ئەوبڕە لەوانەیە زیاتر یان کەمتر ببێت.
2-کتێبەکان لە کۆگای ناوەندی وەزارەت و کۆگای گشتی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و کۆگای پەروەردەی قەزاکان کۆکراوەتەوە و پێویستە کڕیار لە شوێنى دیاریکراوى خۆیان هەڵیبگرێت.
3-ئەرکی هەڵگرتن و بارکردنی (ئەو کتێبانە) دەکەوێتە ئەستۆی کڕیار.
4-پێویستە کڕیار لە ماوەی (45) رۆژی تێکڕایی (بێ پشوو) ئەو کتێبانە لە هەموو کۆگاکان هەڵبگرێت ئەگینا بەڕێژەی 0.5% لەبڕی بەرامبەری فرۆشتنەکە (بێ بژاردە) دەکڕیت بۆ هەر رۆژەکی دواکەوتن .
5-پێویستە کەسی بەشداربوو لە رۆژی زیادەی ئاشکرا (چەکێکی بانکی بە مۆری سەفتەجە)بە بڕی (69.000.000) شەست و نۆ ملیۆن دینار لە گەڵ خۆی بهێنێت وەک بارمتە ئەگینا مافی بەژداری کردنی نابێت.
6-کرێی بڵاوکردنەوەی ئەو راگەیاندنە دەکەوێتە سەر ئەستۆی ئەو کڕیارەی بۆی دەردەچێت.
7-رۆژی ئەنجام دانی (زیادەی ئاشکرا) لە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی2.10.2025 کاتژمێر 11:00ـى بەیانى بینایەی بەڕێوەبەرایەتى چالاکی قوتابخانەکان لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى پەروەردەی هەولێر لە گەڕەگی رووناکی ئەنجام دەدرێت.
تێبینی//بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئە وپڕۆسە پەیوەندی بەم ژمارانە بکەن
(07518077232)-(07504448183)