سلێمانی

تەقە لە بنکەی پۆلیسی چوارچرا کراوە و پۆلیسێک بریندار بووە 

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە سلێمانی لەلایەن دوو گەنجەوە تەقە لە بنکەی پۆلیسی چوارچرا کراوە لە سلێمانی و بەهۆی شکانی شووشەوە پۆلیسێک بریندار بووە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت، دوای ئەوە ئەو دوو گەنجە کە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 19 ساڵە تەقەان لە بنکەی پۆلیسی چوارچراکردووە فیشەک بەر جام کەوتووە و شکاوە بەو هۆیەشەوە پۆلیسێک بریندار بووە.

ئەو سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ئێوارەی ئەمڕۆ دوو گەنجەکە دەستگیر کراون و ئاماژەی بە هۆکاری تەەکردنەکەیان نەکردووە.

بنکەی پۆلیسی چوار چرا دەکوێتە گەڕکی چوارچ چرا و نزیکە لە ماڵەکان و هەروەها نزیکە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.

پێداچوونەوە: توانا نەقی