"په‌لامارى كارمه‌ندان دراوه و ده‌ستگیر نه‌كراون"
نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو كێشه‌ى نه‌بوونى كامێرای چاودێری هه‌یه
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو بەدەست نەبونی کامێرای چاودێری دەناڵێنێت، به‌رپرسێكی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ده‌ڵێت، به‌هۆى نه‌بوونى بودجه‌وه نه‌یانتوانیوه كامێراى پێویستى بۆ دابنێن.
یاسین مەحەمەد، سەرۆکی لیژنەی بەشی تەندروستی سەڵاحەدین بە 964ـی وت، چەندین جارە پێشێلکاری بەرامبەر بەکارمەندانی تەندروستی کراوەو لەکاتی سەردانیکردنی نەخۆشدا پەلاماردراون، به‌ڵام بەهۆی نه‌بوونى بودجه نه‌تواندراوه كامێرای پێویست دابندرێت بۆ ئه‌وه‌ى بكه‌رانى ئه‌م كارانه ده‌ستگیر بكرێن.
وتیشی “چه‌ند كامێرایه‌ك هه‌یه به‌ڵام ژمكاره‌یان كه‌مه و کوالێتیشیان خراپه کارناكه‌ن بۆیه ناتواندرێت دیمەنەکان تۆماربکرێن و ئه‌وانه‌ى هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كارمه‌ندان دەستگیربكرێن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، نوسراویان کردووە بە بڕی 25 ملیۆن دینار، کامێرای چاودێری بۆ نەخۆشخانەکە دابین بکرێت، بەڵام بەهۆی نەبونی تەمویلەوە نەتوانراوە ئەو پارەیە خەرج بکرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن