10 ئۆتۆمبێلى سفر کیلۆمەتریان پێدرا
هاتوچۆى هەڵەبجە دەحەسێتەوە
964+
وریا فەتاح
هاتوچۆى هەڵەبجە، 10 ئۆتۆمبێلى سفر کیلۆمەترى پێدرا و ئیدى لەمەودوا زیاتر لە جاران دەتوانن ئەرکەکانیان راپەڕێنن.
هاتوچۆى هەڵەبجە سوپاسى هەریەک لە وەزیرى ناوخۆ و بەڕێوەبەرى گشتیى دیوانى وەزارەتى ناوخۆ و بەڕێوەبەرى گشتى بانکى ناوەند هەرێم، دەکات بۆ دابینکردنى 10 ئۆتۆمبێلى جۆرى ( توێتا راڤ 4 ) مۆدێل 2025 بۆ بەڕێوەبەرایەتیییەکەیان.
ئەمڕۆ سێشەممە، 23.9.2025، هاتوچۆى هەڵەبجە ئۆتۆمبێلە نوێیەکانیان نمایشکرد و جەختیان لەوە کردووەتەوە، لەمەودوا زیاتر لە جاران خزمەتى هاوڵاتیان و رەوشى هاتوچۆى سنوورەکەیان دەکەن.