یه‌كێتى مامۆستایان: پشتگیری گه‌ڕاندنه‌وه‌یان ده‌كه‌ین
بۆ دیاریكردنى چاره‌نووسیان مامۆستایانى وانه‌بێژانى لادراو ده‌ستیان به جموجۆڵ كرده‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌مه‌بستى دیاربوونى چاره‌نوسویان، مامۆستایانی وانەبێژی لادراو ده‌ستیان به هه‌وڵ و جموجۆڵه‌كانیان كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نوێنەریان سەردانی یەکێتی مامۆستایانى كوردستان كرد و ئه‌وانیش پشتگیری ته‌اوویان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان دووپات كرده‌وه.
له هەرێمی كوردستاندا دوو هەزار و 500 مامۆستای وانەبێژی لادراو هەن و داوای دانانەوەیان دەكەن بەشێوەی وانەبێژ یاخود بە گرێبەست، له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندندا.
ئه‌حمه‌د سابیر گه‌رمیانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستیاانى كوردستان، به 964ـى راگیه‌اند، ئه‌وان پشتگیری ته‌واوى ئه‌م وانه‌بێژانه ده‌كه‌ن و هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ گه‌ڕاندنه‌ویه‌انه.
وتیشی “مامۆستای وانه‌بێژ هه‌یه نزیكه‌ى پێنج ساڵ وانه‌بێژى كردووه و پسپۆڕى له بواره‌كیه‌دا هه‌یه بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌یان به پێویست ده‌زانین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دۆخى ئابوورى هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له‌و هۆكاره‌انه‌ى كه نه‌تواندراوه وه‌كو پێویست كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌م مامۆستایانه بكرێت، به‌ڵام ئه‌وان له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه به‌رده‌وام له هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان به‌پێی پێویستى قۆناغه‌كه.
دووپاتیشیكرده‌وه، كه یەكێتی مامۆستایانی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ داواكاری مامۆستایانی وانەبێژ دەربڕیوە و بەردەوامە لەسەر داكۆكیكردن لە داواكارییەكانیان بۆ ئەوەی ئەمساڵ بگەڕێنەوە بۆ ناوەندەكانی خوێندن.