شۆفێرانی رێگای سلێمانی – کەلار وریا بن

لە بەردەم بەنزینخانەكەی بەنداوی دێوانە لە دەربەندیخان تاسە دروستكراوە و لادانی کاتی هەیە

شۆڕش قادری

شۆفێرانی رێگای سلێمانی – کەلار ئاگادار بن، هەر کە لەدەربەندیخان دەرچوون، خێرایی کەم بکەنەوە چونکە لە بەردەم بەنزینخانەكەی بەنداوی دێوانە تاسە دروستكراوە و لادانی کاتی هەیە.

قایمقامقامیەتی قەزای دەربەندیخان لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، سایدی رۆیشتن بۆ كەلار لە بەردەم بەنزینخانەكەی بەنداوی دێوانە تاسە دروستكراوە بەبۆنەی كاركردن لە بەرزە پردەكەی ژاڵەناو و رێگای لادان دێتە پێش شۆفێران.

بۆیە ئەو هاوڵاتی و شۆفێرانەی رێیان دەکەوێتە ئەو دەڤەرە، ئاگاداری سەلامەتی خۆتان و ستافی كاركردنی پردەکە بن و دوور بن لە بەڵا و موسیبەت.