خانمانى کورد لەبەردەم نوسینەوەى مێژوودان

لە پێش کۆتایی جامی جیهانیی تۆپی پێی بچووككراوەی ئافرەتان رووبەڕووی میسر دەبنەوە

964+

وریا فەتاح

لە کاتێکدا هەڵبژاردەی بەڕازیل بە بردنەوەی 4-1 لە میسر، سەرکەوتنی خۆی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانیی تۆپی پێی بچووککراوەی ئافرەتان مسۆگەر کرد، هەڵبژاردەی کچانی کوردستانیش وەک نوێنەری خاوەن ماڵ، بە شایستەیی گەیشتووەتە هەمان قۆناغ و ورەیەکی بەرزیان هەیە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە.

پاڵەوانیەتی جامی جیهانیی تۆپی پێی بچووككراوەی ئافرەتان کە بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی جیهان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بووەتە دەرفەتێکی زێڕین بۆ کچانی کوردستان تا تواناکانی خۆیان بسەلمێنن.

ئەمڕۆ لە پاڵەوانێتییەکەدا، بەرازیل بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنى نوسییەوە و پێشتریش خانمانى کوردستان و لوبنان بە گۆڵێک یەکسان ببو، بەمەش بەڕازیل وەک یەکەمی کۆمەڵەی دووەم و میسر وەک دووەمی کۆمەڵەکە، بەیەکەوە سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو.

بەم ئەنجامانە، قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کەسبەینێ بەڕێوە دەچێت، بەم شێوەیە دەبێت:

کوردستان – میسر
بەڕازیل – لوبنان

خانمانى کوردستان زیاتر لە دەرزەنێک گۆڵیان لە هەڵبژارە...

خانمانى کوردستان زیاتر لە دەرزەنێک گۆڵیان لە هەڵبژارەى ئوردن کرد