شاره‌وانى "ئێمە پاکی دەکەینەوە و خەڵک پیسی دەکاتەوە"
بێئاوى نه‌یهێشتووه فریز له پاڕكه‌كه‌ى كه‌سنه‌زان بچێندرێت
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
له كه‌سنه‌زانى سه‌ر به هه‌ولێر پاڕكێك هه‌یه چه‌ندین دارى جۆراوجۆرى تێدا چێندراوه، به‌ڵام به‌هۆى بێئاوییه‌وه تاوه‌كو ئێستا نه‌یتواندراوه سه‌وزایی فریزی تێدا بچێندرێت.
پارکه‌كه هه‌ر به‌ناوى کەسنەزانه رووبەری 40 هەزار مەتر دووجا چەندین داری زەیتون و چەتری لێیە.
عەلی رەشید، بەڕێوه‌بەری شارەوانی کەسنەزان بە 964ـی وت، ئەوان بەردەوام پارکەکە پاکدەکەنەوە و بەڵام خەڵک پابەندنین و به پاکی رایناگرن و بەردەوام پیسی دەکەنەوە.
پاركه‌كه، چه‌ندین دارى زەیتون و دار چەتر و جۆره‌كانى دیکە لێ چێندراوه و 600 ئینارەی گڵۆپیشیان بۆ داناوە بۆ رووناككردنه‌وه‌ى پاركه‌كه.
وتیشی “کێشەی بێئاوی وایکردووە کە تاوه‌كو ئێستا نه‌توانین فریز وه‌كو سه‌وزایی له‌ناو پاركه‌كه بچێنین، بەڵام لە ماوەی رابردوو لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر بە بڕی 84 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوە و دانانی ئینارە و چاککردنی پاركه‌كه ته‌رخان كراوه”.
له پلانیان دایه، لە هەفتەی داهاتووش سه‌له‌ى كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و پاشماوه‌كان له‌ناو پاڕكه‌كه دابنێن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فەرمانگەی ژینگه‌ى هه‌ولێر پڕۆژه‌یەک به‌سه‌ر كۆمپانیایه‌ك جێبه‌جێ ده‌كات