پاریس هیلتۆن: ده‌ستدرێژی سێكسیم كراوه‌ته‌سه‌ر

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

پاریس هیلتۆن، گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی ئاشكرای كرد، له‌ ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا دوای بێهۆشكردنی، ده‌ستدرێژی سێكسیشی كراوه‌ته‌سه‌ر.

پاریس هیلتۆن له‌ چاوپیكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری people ئاشكرای كرد، له‌ ته‌مه‌نی 15 ساڵی له‌گه‌ڵ چه‌ند كچه‌ هاوڕێیه‌كی له‌ سیتی مۆڵ له‌ لۆس ئانجلس هه‌موو كۆتایی هه‌فته‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌بوون و به‌یه‌ك ده‌گه‌یشتن، له‌وێدا هه‌ندێك پیاویان ناسیوه‌ و دواتر پیاوه‌كان داوه‌تی ماڵه‌وه‌یان كردوون.

پاریس ده‌گێڕێته‌وه‌، “جارێك ئه‌و پیاوانه‌ من و هاوڕێیه‌كانمیان داوه‌تی ماڵه‌وه‌ كرد، له‌وێ شه‌ربه‌تێكیان پێدام و سه‌رم سووڕا و ئاگام له‌ خۆم نه‌ما، دوای چه‌ند كاتژمێرێك به‌خۆهاتمه‌وه‌ و زانیم ده‌ستدرێژی سێكسیم كراوه‌ته‌سه‌ر”.

پاریس ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، نازانێ شه‌ربه‌ته‌كه‌ چی تێدابووه‌، به‌ڵام پێی وایه‌ ده‌رمانێكی تێدابووه‌، كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بۆ مه‌به‌ستی هۆشبردن و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژنان به‌كاریان هێناوه‌.
پاریس ویتنی هیلتۆن، گۆرانبێژ و ئه‌كته‌ر و نمایشكارێكی جلوبه‌رگه‌ و ئه‌مریكییه‌، نه‌وه‌ و میراتگری كۆنراد هیلۆتنی دامه‌زرێنه‌ر و خاوه‌نی زنجیره‌ هوتێله‌كانی هیلتۆنه‌ له‌ جیهان.