جلوبه‌رگی تەسك و كورت قەدەغەیە
سبه‌ینێ زانكۆى كه‌ركوك به سیستمی یەكپۆشییه‌وه وه‌رزى نوێى خوێندنى ده‌ستپێده‌كات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زانكۆى كه‌ركوك بڵاویكرده‌وه كه سبه‌ینێ به جێبه‌جێكردنى سیستمى یه‌كپۆشی بۆ خوێندكاره‌كانیان وه‌رزى نوێى خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به‌پێی سیستمه‌كه‌ش جلوبه‌رگی تەسك و كورت له خوێندكاران قەدەغە كراوە.
به‌پێی ئامارێكی زانكۆكه، زانكۆى كه‌ركوك لە 19 كۆلێژ پێكدێت كه نزیكەی 35 هەزار خوێندكار تێیدا دەخوێنن.
بڕیارى یه‌كپۆشییه‌كه‌ى زانكۆى كه‌ركوك به‌پێی رێنماییه‌كانى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقه كه ئەنجومەنی زانکۆی کەرکوک بڕیاری جێبه‌جێ كردنى سیستمى یه‌كپۆشی جلوبەرگی زانکۆ بۆ خوێندکاران جێبه‌جێ ده‌كات.
رەنگە رێگەپێدراوەكان:
بۆ نێر: كراس (سپی، رەساسی، رەش، ئاسمانی)، دوور لە هیچ گرافیك و نووسینێك، پانتۆڵیش (نیلی، رەش، رەساسی)، جینزیش رێگەپێدراو نییە.
بۆ مێینە: قەمیس (سپی، رەساسی، رەش، نیلی، ئاسمانی)، دوور لە هیچ گرافیك و نووسینێك، تەنوورەش (نیلی، رەش، رەساسی)، جل و بەرگی پانتۆڵ و جینز رێگەپێدراو نییە.
به‌پێی سیستمى یه‌كپۆشییه‌كه، جلوبەرگی تەسك و كورت و ماکیاژێکی گەشاوە و لەبەركردنی ئیكسسوارات بۆ هەردوو رەگەز قەدەغەیە.