لە کاتژمێر 7:30 بۆ 8:30 بەیانى

بەبۆنەى دەستپێکى دەوامى خوێندن؛ هاتنە ناوەوەى بارهەڵگرەکان بۆ ناوشارى سلێمانى قەدەغەکرا

964+

وریا فەتاح

بەبۆنەى دەستپێکردنەوەى وەرزى نوێى دەوامى خوێندن، هاتوچۆى سلێمانى بڕیارێک دەردەکات و هاتنە ناوەوەى بارهەڵگرەکان بۆ ناوشارى سلێمانى لە کاتژمێر 7:30 خولەک بۆ 8:30ـى خولەکى بەیانى، قەدەغە دەکات.

هاتوچۆى سلێمانى، ئەو بڕیارەى لەبەرژەوەندى قوتابیان داوە و دەڵێت: لە 21.9.2025ـەوە، هاتنە ناوەوەی بارهەڵگرەکان بۆ ناوشاری سلێمانی لە
رێگەی بازگەکان و سنووری شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، لە کاتژمێر 7:30 بۆ 8:30 خولەکى بەیانى قەدەغەیە، جگە لە رۆژانى هەینى.

جەختیشکراوەتەوە، بڕیارەکە بۆ ئەوەیە لۆدو قەرەباڵغی و گرفت و ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ قوتابیان و مامۆستایان دروست نەبێت.

جەختیشکراوەتەوە کە جێبەجێکردنی ئەم کارە لە ئەستۆی مەفرەزەکانی بەشی هاتووچۆی بازگەکان و هەردوو هاتووچۆی ناوشار (رۆژهەڵات و رۆژئاوا )جێبەجێ دەکرێت.

دەشڵێت: جگە لە قەدەکردنی هاتنە ناوەوە، لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێت بەرامبەر هەر سەرپێچیەکی تر.

داواشکراوە کە شۆفێران خێرایى کەم بکەنەوە و ئاگادارى منداڵان و پیادەڕۆکان بن.

لەبارەى شۆفێرانى پاسەوە، هاتوچۆ داواکراوە کە ئەو شۆفێرى پاسانەى منداڵ و قوتابیان دەگوازنەوە، رەچاوی ژمارەی یاسایی قوتابیان لەناو پاسەکانیان بکەن و سەرنشینی زیادە سەرنەخەن و رێگا بە منداڵان نەدەن بەشێک لەجەستەیان لەجامەکان دەربکەن و لەجێی خۆیان دابنیشین، هەروەها لەکاتی سەرکەوتن و دابەزین لەبەردەم قوتابجانەکان ئاستەنگ و لۆد دروست نەکەن و مەفرەزەکانی هاتووچۆی ناوشار لەکاتی سەرپێچیکردنی شۆفێرەکان لێپرسینەوەی یاسایی دەکەن .

هاتوچۆى سلێمانى: راکێشانى فۆڕمى بایۆمەترى بۆ لۆگۆى تاک...

هاتوچۆى سلێمانى: راکێشانى فۆڕمى بایۆمەترى بۆ لۆگۆى تاکسى کارا نییە