ده‌یانویست بچنه ئه‌وروپا
20 گه‌نجی هه‌ولێر و سلێمانی له لوبنانه‌وه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
باڵیۆزخانه‌ی عێراق له وڵاتى لوبنان ده‌ڵێت، 20 گه‌نجى كورد له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارێتى حكومه‌تى لوبنانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و ده‌یانگه‌ڕێننه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
گه‌نجه‌كان دانیشتووی شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانین.
بەپێى راگه‌یه‌ندراوێكی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له لوبنان، ئه‌و گه‌نجانه به به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتنیان به وڵاتانى ئه‌وروپا به شێوه‌یه‌كی نایاسایی گه‌شتیان بۆ لوبنان كردبوو، به‌ڵام دواى ئاشكرابوونیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانى له‌وبنانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، دڵنیایی ده‌داته خێزانه‌كانیان كه هه‌موویان باشن و له چه‌ند رۆژی داهاتودا رێكاره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌یان ته‌واو ده‌بێت و ده‌یاننێرنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
11 کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا گیانیان لەدەست دا