له ده‌ربه‌ندیخان
سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى چیای به‌رانان بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى كێوی پاككرانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، گرته ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و له‌سه‌رى نووسیوه سه‌رچاوه ئاوییه‌كانیان له چیاى به‌رانان بۆ باڵنده و ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان پاككردووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه كراوه، تیمه‌كانى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى ده‌ربه‌ندیخان له‌گه‌ڵ پاككردنه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كان چاودێریی وردى ئه‌و باڵنده و ئاژه‌ڵه كێویانه‌ش ده‌كه‌ن كه له چیاكه‌دا هه‌ن.
به‌پێی گرته ڤیدیۆكه، چه‌ند پۆلیسێكى ژینگه، به‌ده‌ست چه‌ند كانی و جۆگه‌ڵه ئاوێكى چیاى به‌رانان و له‌و پاشماوانه پاكده‌كه‌نه‌وه، كه كه‌وتوونه‌ته ناویانه‌وه.