له‌ پاشماوه‌ى ئاژه‌ڵ و رووه‌ك دروستكراوه‌

زانكۆى سلێمانى به‌رهه‌مێكی نوێى په‌ین ده‌ناسێنێت كه‌ دۆستى ژینگه‌یه‌

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وانكۆى سلێمانى جۆره‌ په‌ینێكی نوێ كه‌ به‌رهه‌مى خۆیه‌تى، بۆ یه‌كه‌مجار ده‌یناسێت و ده‌ڵێت دۆستى ژینگه‌یه‌.

پەینه‌كه‌ ناوى “بڕشت” و پڕۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆی سلێمانی و بەرنامەی خۆراکی جیهانی WFP یه‌ و په‌ینه‌كه‌، له‌ گۆڕینى پاشماوه‌ى ئاژه‌ڵ و رووه‌ك بۆ په‌ینێكی كوالێتى به‌رز له‌رێگه‌ى شێوازى بێركلى دروستكراوه‌، بۆ باخچه‌ و كێڵگه‌ و زه‌وى كشتوكاڵى به‌كارده‌هێندرێت، كاریگه‌رى بۆ باشكردنى ته‌ندروستى خاك و به‌رزكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى شێ و زیادكردنى حۆراوجۆرى زینده‌وه‌رى له‌ خاكدا.

ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، بۆ بوژاندنەوەی دەرفەتی ئابووری ناوچەی گوندنشین و شارەکان لە رێگەی بەرهەمهێنانی پەینی ئەندامی و بەرنامەیەکی  پەروەردەیی بەردەوام بۆ گەشەپێدانی کلتوری ژینگەیی، ئه‌م په‌ینه‌یان به‌رهه‌مهێناوه‌.

کۆلێژی زانستە ژینگەییەکانى زانکۆی سلێمانی سەرپەرشتی و جێبەجێکردنی پڕۆژه‌كه‌ى كردووه‌.

به‌پێی راگیه‌ندراوێكى زانكۆكه‌، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 16.9.2025 له‌ کۆلێژی زانستە ژینگەییەکان له‌ کەمپی چوارتا، په‌ینه‌كه‌ ده‌ناسێنن و بەرپرسانی ئیداری و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکوانان و ژینگەدۆستان و جوتیارانیش بانگێشتکراون بۆ ناساندنی په‌ینه‌كه‌.