کونسوڵی گشتیی ئیمارات لە ھەولێر لەگەڵ پارێزگاری هەولێر
کونسوڵی گشتیی ئیمارات لە ھەولێر:
“بازرگانانی ئیمارات دەیانەوێت لە هەولێر وەربەرهێنان بكەن”
ئەرسەلان عەبدوڵا
کونسوڵی گشتیی ئیمارات لە ھەولێر دەڵێت، بەشێک لە بازرگان و وەبەر‌هێنەرانی ئیمارات، دەیانەوێت سەرمایەکانیان لە هەرێمی کوردستان بخەنە كار و وەبەرهێنان بکەن، ئەمە بە پێی راگەیاندراوی پارێزگای هەولێر.
پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، ئه‌مرۆ 15.9.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگا پێشوازی لە شێخه به‌شیر فه‌رحان، کونسوڵی گشتیی ئیمارات لە ھەولێر کرد.
وەك ئاماژەی پێكراوە، كونسوڵی ئیمارات لە دیدارێكدا لەگەڵ پارێزگاری هەولێر وتوویەتی، “بەشێک لە بازرگان و وەبەر‌هێنەرانی ئیمارات، دەیانەوێت سەرمایەکانیان لە هەرێمی کوردستان بخەنە كار و وەبەرهێنان بکەن، چونكە هەرێمی کوردستان ژینگەیەکی گونجاوە بۆ وەبەرهێنان و سەقامگیری ئاسایش و کارئاسانی تێدا له‌بار و گونجاوه.
“لە دیدارەكەدا باسی به‌هێزكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیمارات و هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرا و شێخە بەشیر پشتگیریی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی له كار و چالاكییه‌كانیان و هاوكارییه مرۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئاواره په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان كرد”، لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە.
هەروەها باس لەوە كراوە، جەخت لە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیمارات کرایەوە، بەردەوامی پەیوەندیی نێوان ھەردوولاش بە گرنگ زانرا.