بەشى یەکەمە

بەم نزیکانە پارەى گەنمى جوتیاران خەرج دەکرێت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم سەبارەت بە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2025، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت: بەم نزیکانە پارەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە،”بڕیارە لەم نزیکانە بڕە پارەیەک وەک بەشی یەکەمی شایستە داراییەکانی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی”.

جەختیش دەکاتەوە، بە گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە راستەوخۆ دابەش دەکرێت بەسەر جوتیاران بەپێی رۆژی رادەستکردنی گەنمەکانیان بەسایلۆکانی هەرێمی کوردستان.

مانەوەى گەنمى پار کێشەى بۆ وەرگرتنى گەنمى جوتیاران وەر...

مانەوەى گەنمى پار کێشەى بۆ وەرگرتنى گەنمى جوتیاران وەرگرتووە