لۆگۆى بەڕێوەبەرایەتى گشتى حەج و عومرە
بەڕێوەبەرایەتى حەج عومرەى هەرێمى کوردستان:
ئەو کەسانەى لە سعودیە بە تۆمەتى بردنى مادەى هۆشبەر دەستگیرکراون عومرەکارى هەرێمى کوردستان نین
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتى حەج عومرەى هەرێمى کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: ئەو کەسانەى لە سعودیە بە تۆمەتى بردنى مادەى هۆشبەر دەستگیرکراون عومرەکارى هەرێمى کوردستان نین و خەڵکى پارێزگاکانى دیکەى عێراقن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە روونکردنەوەکەیدا روونى کردووەتەوە، سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە و خاوەن کۆمپانیا بەرێزەکان بەو پەرێ رێزەوە پابەندن بە رێنماییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی.
دەشڵێت: هەرێمی کوردستان نە لە نزیک نە دوور پەیوەندی بەو پرسەوە نییە و بەداخەوە ئەگەر بەهەر جۆرێک ناوی پارێزگایەکی هەرێمی کوردستانیش بهێنرێت هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستییەوە.
“ئەو کەسانەی لە شاری مەدیینە دەستگیر کراون وێنەکانیان لە میدیا سعوودی و جیهانییەکان بڵاوکراونەتەوە ئاماژەیەکی روونە کە ئەمانە دانیشتووی کام شوێن و کام ناوچە”، بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرە وا دەڵێت.
جەختیش دەکاتەوە کە پەیوەندی و هەماهەنگیییەکی توندو توڵ و پتەویان لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق و هەموو دەزگاکانی دیکەی حکومەتی فیدراڵ هەیە و هەر رێنمایەکیش لە دەستەی حەج و عومڕەی عیراقییەوە دەرچووبێت وەکوو خۆی جێبەجێ کراوە بۆ بەرچاو روونی هەمووان کە ماوەی سێ ساڵە لەسەر یەک لە سعوودیە خەڵاتی باشترین شاندی حاجیانیان دراوە بە وڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لەو دەستکەوتە لە نێوان هەموو شاندی وڵاتانی جیهان