تەمەنى 17 ساڵە

تۆمەتبارێک لە هەڵەبجە؛ لەسەر دزینى دوو ماتۆڕسکیل دەستگیرکرا

964+

وریا فەتاح

لەسەر دزینى دوو ماتۆڕسکیل، تۆمەتبارێک لەلایەن پۆلیسى هەڵەبجەوە دەستگیرکرا.

پۆلیسى هەڵەبجە بڵاوى کردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن دوو هاوڵاتیەوە سکاڵا تۆمارکرا لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەبارەت بەوەی ماتۆڕسکیلەکانیان لەناوشاری هەڵەبجە لەهەردووگەڕەکی شارەوانی و مۆردانە دزراوە دەست بەجێ لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەست کرا بەلێکۆڵینەوەو بەدواداچوون.

دەشڵێت: دواى هەڵگرتنەوەی کامێرای چاودێری توانرا تۆمەتبارێک بەناوی (ء . ش. م ) تەمەن 17 ساڵ دانیشتوی دەرەوەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەبڕیاری دادوەر دەستگیربکرێت.

“تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو بەپێی مادەی446ـى یاساى سزادانى عێراقى، راگیراوە”، پۆلیسى هەڵەبجە وا دەڵێت.

له‌ سۆران دوو كه‌س له‌سه‌ر دزینى ماتۆڕسكیل ده‌ستگیر...

له‌ سۆران دوو كه‌س له‌سه‌ر دزینى ماتۆڕسكیل ده‌ستگیركران