وەزیری ئاوەدانکردنەوە وادەڵێت

“پلانمان ھەیە دوو تونێلی نوێ لە دەربەندیخان دروست بکەین”

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

دوای تەواوکردنی دوو سایدی رێگای نێوان دەربەندیخان بۆ زەڕایەن، تەنیا تونێلی دەربەندیخان بە یەک سایدی دەمێنێتەوە لە کەلارەوە تا سلێمانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی ھەرێمی كوردستانیش دەڵێت، پلانیان ھەیە تونێلەکەش بکەن بە دوو ساید.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە گەرمیان بە 964ى وت، “کارەکانی رێگای کەلار بۆ دەربەندیخان تەواو بووە، ئێستا زۆر بە باشی کاریش لە رێگای دەربەندیخان بۆ زەڕایەن دەکرێت”.

“زیاتر لە 150 ئامێر لە رێگاکە کار دەکەن، ئەگەر کێشەی دارایی دروست نەبێت، لە ماوەی ساڵی داھاتوو، تەواوی رێگای کەلار تا سلێمانی دەبێت بە دوو ساید”، دانا عەبدولکەریم وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ تونێلەکەی دەربەندیخانیش پلانمان ھەیە، كە بیکەین بە دوو ساید، دوو تونێلی نوێش دروست دەکەین ھەر لەھەمان ئەو جێگایەی ئەم تونێلەی ئێستا.

وەزیری ئاوەدانكردنەوە ئاشكراشی كرد، 454 ملیار دینار بۆ پڕۆژەكانی گەرمیان رەزامەندی لەسەر دراوە و 27 پڕۆژە جێبەجێ دەكرێن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران زیاتر له‌ 50 ملیار دینارى بۆ پڕۆ...

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران زیاتر له‌ 50 ملیار دینارى بۆ پڕۆژه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌رخان كرد