پلەی گەرما 40 پلە تێناپەڕێنێت

کەشەکە تاڕادەیەک جێگیرە؛ لە ناوچە شاخاوییەکان تەواو فێنکی کردووە

964+

شۆڕش قادری

کەشەکە تاڕادەیەک جێگیرە و لە ناوچە شاخاوی و کوێستانەکان تەواو فێنکی کردووە، لە گەرمیانیش پلەی گەرما  40 پلە تێناپەڕێنێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە 14.9.2025 ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، بەڵام لە هەندێک لە ناوچەکانى باکوور پەڵە هەور دەبێت.

بۆ سبەی دووشەممەش کەشەکە گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و پلەی گەرما وەک ئەمڕۆ دەمێنێتەوە، بەشێوەیەک بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت بە 40 پلەی سیلیزی و لە حاجی ئۆمەرانیش تەنیا 25 پلە دەبێت و بەتەواوەتی فێنک دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی؛

هەولێر: 36 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی

دهۆک: 37 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 39 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 34 پلەی سیلیزی

سۆران: 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی

لە ئەمڕۆوە تا سێ پلە گەرما كەمدەبێتەوە

لە ئەمڕۆوە تا سێ پلە گەرما كەمدەبێتەوە

کەشناسی وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی خۆڵبارینی راگەیاند

کەشناسی وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی خۆڵبارینی راگەیاند