دێنە هەرێمى کوردستان

کۆتایى مانگى؛ هاوپەیمانان لە ناوەڕاست و باشورى عێراق دەکشێتەوە

964+

وریا فەتاح

ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند، تاکۆتایى مانگى 9ـى ئەمساڵ، هێزەکانى هاوپەیمانى نیودەوڵەتى دژى داعش لە ناوەڕاست و باشورى عێراق دەکشێنەوە، جەختیش لە بەردەوامى هاوکارییەکان بۆ وەزارەتى پێشمەرگە دەکاتەوە.

لیوا بەختیار محەمەد، ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە بە 964ـى وت،”بەپێى ئەو رێککەوتنەى لەگەڵ حکومەتى ناوەندى هەیانە، هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى کە لە 86 وڵات و کیان پێکدێن، تاکۆتایى مانگى 9ـى ئەمساڵ، لە باشور و ناوەڕاستى عێراق دەکشێنەوە ودێنە هەرێمى کوردستان”.

وەک باسى دەکات، مانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانان لە هەرێمى کوردستان، تا کۆتایى مانگى 9ـى ساڵى ئایندە بەردەوام دەبێت، هەر بۆیەش تا کۆتایى ئەرکى ئەو هێزانە، هاوکارییەکەیان بۆ وەزارەتى پێشمەرگە و ئەو بودجەیەى بۆیان تەرخانکردووە، درێژەى دەبێت.

لەبارەى پرۆسەى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە، لیوا بەختیار وتى،”پڕۆسەکە بەردەوامە و نەوەستاوە، بەڵام رەنگە بە خواستى ئێمە و کۆمەڵانى خەڵکیش نەبێت”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

هاوکارى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژمارەى وەزارەتى پێشمە...

هاوکارى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژمارەى وەزارەتى پێشمەرگە