سێ کەسی دیکەش برینداربوون

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە کەرکوک پێنج کەس گیانیان لەدەست دا

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە کەرکوک پێنج کەس گیانیان لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئازاديی کەرکوک بە 964ـی وت، نزیک کاتژمێر 7ـی بەیانی ئەمڕۆ شەممە 13.9.2025 رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی پشتێنەی کەرکوک و بە دیاریکراوی لە نزیک هەفتەبازاڕ روویداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە رووداوەکەدا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

وەك لەو ڤیدیۆیەی دەست 964 كەوتووە، رووداوەكە لە نێوان بارهەڵگرێك و ئۆتۆمبێلێكی ڤیكترا روویداوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری