هەولێر

120 منداڵ فێری چەند جۆرە وەرزشێک كران و خەڵاتیشیان وەرگرت

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

120 منداڵ لە هەولێر سێ مانگێك مەشق و یارییان كرد و دڵخۆش بوون، ئەمڕۆش خەڵات كران، یەكێك لە راهێنەرەكانیش دەڵێت، ئامانجیان لە كارەكە پەروەردەكردن و گەشەپێدانی منداڵەكان بوو.

بەشێكی منداڵەكان بۆ 964 قسەیان كرد و دڵخۆش بوون كە چەند مانگێك خول و راهێنانی وەرزشییان كردووە و سوودیان لێوەرگرتووە.

رێباز خورشید رێكخەری رێكخراوی ماراسۆنی ئاشتی، كە سەرپەرشتیی خولەكەیان دەكرد و راهێنەرن، بە 964ی وت، مەشقەكان بریتیبوون لە مەلەوانی، تایكواندۆ و جومناستیك و تۆپی پێ، زۆربەی منداڵەكانیش حەزیان لە جومناستیك بوو.

وتیشی، ئامانج لە كارەكە زیاتر پەروەردەكردن و گەشەپێدانی توانای منداڵەكان بوو.

رێوڕەسمی كۆتایی خولەكە لە پاركی سامی عەبدولڕەحمان ئەنجامدرا و منداڵان بە دیار و جامیان وەرگرت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

کۆمەڵێک مەنجەڵی تایبەت و یاریی منداڵان بەخشرایە نەخۆش...

کۆمەڵێک مەنجەڵی تایبەت و یاریی منداڵان بەخشرایە نەخۆشخانەی نانەکەلی